دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

عەبدوڵڵا موهتەدی مەرجی هەیە؛ "هێزی پێشمەرگە نانێرینە ناو قەتڵگا"

هەرێم نیوز

سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان ڕایدەگەیەنێت، تا کۆماری ئیسلامی بەتەواوی لاواز نەبێت هێزی پێشمەرگە نانێرنە ناو ئێران.

ئەمڕۆ شەممە 7ی ئاداری 2026، عەبدوڵڵا موهتەدی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (DIE ZEIT)ی ئەڵمانی لێدوانێکی گرنگی دا. 

لە چاوپێکەوتنەکەدا، سکرتێری گشتیی کۆمەڵە بەوردی تیشکی خستە سەر ستراتیژی نوێی هێزەکانیان بەرامبەر بە ئاڵۆزییەکانی ئێران.

موهتەدی ئاشکرای کرد کە ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ ناو خاکی ڕۆژهەڵات، تەنیا لە بارودۆخێکی تایبەت و بە مەرجی دیاریکراو دەبێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، مەرجی سەرەکی ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی لە ڕووی سەربازییەوە زۆر لاواز بووبێت.

دەبێت تاران بگاتە ئاستێک کە چیتر توانای ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی و سەرکوتکردنی بەرفراوانی خەڵکی لە ناوخۆدا نەمێنێت.

لە کۆتاییدا بە ڕاشکاوی دووپاتی کردەوە، "ئێمە هێزی پێشمەرگەی خۆمان نانێرین بۆ ناو قەتڵگا" و ژیانیان ناخەینە مەترسییەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP