دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕێنمایی نوێی دەرکرد؛ "بڵاوکردنەوەی شوێنی هێرشەکان و ڤیدیۆی ڕاستەوخۆ قەدەغەیە"

هەرێم نیوز

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و گیانی هاووڵاتییان، چەند ڕێنماییەکی توندی بۆ میدیاکان دەرکرد.

ئەمڕۆ، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕێنمایی و قەدەغەکردنی تایبەتی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی و بیانی و دیجیتاڵ میدیا بڵاوکردەوە.

بڕیارەکان بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیاش دەگرێتەوە، بە مەبەستی پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتییان لەم بارودۆخە ئەمنییە هەستیارەی ئێستادا.

فەرمانگەکە جەختی کردووەتەوە کە لە کاتی ڕووماڵی ڕووداوە ئەمنییەکاندا، بەتەواوی قەدەغەیە ڤیدیۆی ڕاستەوخۆی ئاراستەکردنی درۆن و مووشەکەکان بڵاو بکرێتەوە.

هەروەها بەتوندی هۆشداریی داوە کە نابێت بە هیچ شێوەیەک شوێنی وردی هێرشەکان و ئەو ناوچانەی زیانیان بەرکەوتووە لە میدیاکانەوە ئاشکرا بکرێن.

لە بەشێکی دیکەدا، چەند ڕێنماییەکی توند دراوەتە ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ڤیدیۆیانەی لەلایەن هاووڵاتییانەوە بۆیان دەنێردرێت.

لە کۆتاییشدا، فەرمانگەی میدیا و زانیاری کۆمەڵێک ڕێنمایی دروستی بڵاوکردووەتەوە بۆ چۆنیەتیی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەم دۆخە ناهەموارەدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP