هەرێم نیوز
لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین لە زاخۆوە دەستی پێکردووە و گەیشتووەتە دهۆک، کە لە هەندێک ناوچەدا هەورە تریشقەی لەگەڵدا بووە.
پێشبینی دەکرێت تا نیوەشەو نمەباران و بارانی مامناوەند سەنتەری هەولێر و دەوروبەری بگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووریش بەفر ببارێت.
بۆ دوای نیوەشەو تا بەیانی ڕۆژی هەینی، شەپۆلەکە درێژ دەبێتەوە بۆ کۆیە، ڕاپەڕین، کەرکووک، گەرمیان و پاشان بۆ سلێمانی و هەڵەبجە.
بارانبارین لە ئێوارەی ڕۆژی هەینیدا ڕادەوەستێت، بەڵام بەفربارین لە لوتکەی چیا بەرزەکاندا بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت.
پلەکانی گەرما بۆ سبەی هەینی بە ڕێژەی 4 بۆ 7 پلە نزم دەبنەوە و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە باشووری هەولێر و کەرکووک و گەرمیان هەیە.
بەپێی ئامارەکان، بڕی بارانبارین لە زاخۆ 14.6 ملم، لە بامەرنێ 6.2 ملم، لە ئامێدی 4.0 ملم و لە بارزان 3.2 ملم بووە.
هەروەها بڕی باران لە سەنتەری دهۆک 2.2 ملم و لە ئاکرێ 0.6 ملم تۆمار کراوە.