دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاو دەکاتەوە

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ هەینی 27-02-2026، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت. لە هەولێر و کەرکوک نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت.

لە دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە، زاخۆ، سۆران، ڕاپەڕین و گەرمیان ڕێژەی دابارین زیاتر دەبێت و تا کاتەکانی شەو بەردەوام دەبێت. لە هەندێک کاتیشدا لێزمەباران و هەورە تریشقە و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفربارین پێشبینی کراوە.

خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 کم/ک دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا. مەودای بینین 7 بۆ 9 کم، و لە ناوچە باراناوییەکان 4 بۆ 6 کم دەبێت.

پلەکانی گەرما ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ 2 بۆ 4 پلە و لە ناوچە شاخاوییەکان 5 بۆ 7 پلە نزم دەبنەوە. بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 14، پیرمام 6، سۆران 10، حاجی ئۆمەران 2، سلێمانی 13، چەمچەماڵ 13، دهۆک 8، زاخۆ 8، هەڵەبجە 15 و گەرمیان 19 پلەی سیلیزی دەبێت.

بۆ سبەی شەممە 28-02-2026، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت. لە سنووری دهۆک و ئیدارەی سۆران نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت و ئەگەری بەفربارینی کەمیش لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور هەیە.

خێرایی با و ئاراستەکەی وەک ئەمڕۆ دەمێنێتەوە و مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 10 کم دەبێت. پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی: هەولێر 15، پیرمام 8، سۆران 10، حاجی ئۆمەران 1، سلێمانی 13، چەمچەماڵ 15، دهۆک 8، زاخۆ 9، هەڵەبجە 15 و گەرمیان 20 پلەی سیلیزی دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP