هەرێم نیوز
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بە فەرمی ڕەتیدەکاتەوە خاک و ئاسمانی وڵاتەکە بۆ هیچ کردەوەیەکی سەربازی دژی وڵاتانی ناوچەکە، بەتایبەت کۆماری ئیسلامیی ئێران بەکار بهێنرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی 2ی 2026، وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەڵوێستی فەرمیی بەغدای بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: "عێراق بە توندی ڕەتی دەکاتەوە ئاسمانی، خاکەکەی یان ئاوە هەرێمییەکانی بۆ ئاراستەکردنی هیچ کردەوەیەکی سەربازی یان تیرۆریستی دژی هەر وڵاتێک لە ناوچەکە و جیهان بەکار بهێنرێت."
لە بەشێکی بەیاننامەکەدا بە دیاریکراوی ئاماژە بە دراوسێی ڕۆژهەڵاتی کراوە و جەخت کراوەتەوە کە ئەم بڕیارە "کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش دەگرێتەوە" و بەغدا ڕێگە بە پێشێلکردنی سەروەریی خۆی نادات بۆ لێدانی دراوسێکان.