دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە ئەڵمانیا

هەرێم نیوز

سەرۆکی هەرێم بەبانگهێشتی فەرمی بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، گەیشتە ئه‌ڵمانیا.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "له‌ کۆنفرانسه‌که‌دا نێچيرڤان بارزانى كۆمه‌ڵێك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی به‌رپرسانی باڵای وڵاتان و به‌شداربووان ده‌بێت بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق، هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی." 
 
كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كه‌ ساڵانه‌ به‌ به‌شداریی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌رکرده‌ و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئەم کۆنفرانسە بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا ده‌رباره‌ی پرسی ئاسایش و سه‌قامگیری و كێشه‌ جیهانییه‌كان و تاوتوێکردنی رێگه‌چاره‌ بۆ کێشه‌ و ئاڵۆزییه‌كانە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP