دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

هەرێم نیوز

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە سێ چالاکی جیاوازدا سێ تۆمەتباری ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد، لەگەڵ دەستبەسەردا گرتنی 24 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و 11 کیلۆگرام حەشیش.

ئاسایشی هەرێم دەڵێت، لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ ڕێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر.

دەشڵێت: بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لە مانگی یەکی ساڵی 2026دا، لە سێ چالاکی جیاوازدا سێ تۆمەتبار دەستگیردەکەن کە بازرگانی نێوخۆیی و بیانی بوون، هەروەها توانراوە دەستبگیرێت بەسەر بڕی 24 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و ١١ کیلۆگرام حەشیش.

تۆمەتباران هەوڵیانداوە لە رێگەی (پۆست)ەوە ئەو ماددە هۆشبەرانە بەرەو ووڵاتانی ئەوروپا بنێرن.

لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 25 لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP