دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاسایشی هەولێر تیکتۆکچییەکی دەستگیرکرد

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، تیکتۆکچییەکیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی تێکدانی بەها کۆمەڵایەتییەکان و دروستکردنی ناڕەزایەتی لای هاووڵاتییان.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت، هێزەکانیان بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، عەلی مام بەکر، تیکتۆکچیی ناسراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان دەستگیر کردووە.

لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکە، ئاسایش ڕوونی کردووەتەوە کە ناوبراو تۆمەتبارە بە خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و هەروەها تێکدانی بەها کۆمەڵایەتییەکان لە ڕێگەی ئەو ناوەڕۆکانەی بڵاوی کردوونەتەوە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەو تیکتۆکچییە هەستاوە بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک کە بووەتە هۆی دروستبوونی ناڕەزایەتی لەلایەن هاووڵاتییانەوە، بۆیە ڕێکاری یاسایی بەرانبەر گیراوەتە بەر.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP