دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ مۆڵەتی کۆتایی دەداتە تاران؛ یان ڕێککەوتنی بێ موشەک یان کردەی سەربازیی زۆر سەخت

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و موشەک و جەختی کردەوە کە تاران یان دەبێت ڕێککەوتنێکی گشتگیر قبوڵ بکات یان ڕووبەڕووی کردەی سەربازیی زۆر سەخت دەبێتەوە.

ترەمپ ئاشکرای کرد کە ئێستا خەریکی لێکۆڵینەوەیە بۆ ناردنی کەشتییەکی تری فڕۆکەهەڵگر و هێزی سەربازی زیاتر بۆ ناوچەکە و ئاماژەی بەوە کرد کە ئێرانییەکان بە چڕی داوای ڕێککەوتن دەکەن بەڵام مەرجی ئەو بێبەشکردنی تارانە لە چەکی ئەتۆمی و موشەک.

هاوکات ئیسرائیل زانیاری هەواڵگریی داوەتە واشنتۆن کە دەیسەلمێنێت ئێران تەنها چەند هەفتەیەکی ماوە بۆ پەرەپێدانی هەزاران موشەکی بالیستیک و ئەمەش وای کردووە ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ هەر سناریۆیەکی سەربازی ئامادەبن.

لە بەرامبەردا عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی هۆشداری داوەتە ئەمریکا کە دەبێت واشنتۆن ئاگاداری ڕۆڵی تێکدەرانەی ئیسرائیل بێت کە دەیەوێت پڕۆسەی دانوستانەکان بەرەو شکست و پێکدادان ببات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP