دواین هەواڵ

جیهان‌

 20 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمریکا بۆ ئێران: مەرجەکان قبوڵ نەکەن هێرش دەکەین

هەرێم نیوز

عەزیز غەزەنفەری، جێگری یاریدەدەری سیاسیی سوپای پاسداران، لە نووسراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمریکییەکان پەیامێکیان ناردووە و تێیدا هەڕەشەی ئەنجامدانی کردەی سەربازییان کردووە ئەگەر ئێران چوار مەرجی دیاریکراوی ئەوان جێبەجێ نەکات، تەنانەت بۆ ئەم مەبەستە هێزی سەربازییان لە ناوچەکەدا کۆکردووەتەوە.

ئەم بەرپرسەی سوپا دەڵێت کە ئێران لە هەرە سەرەتاوە نەکەوتووەتە داوی ئەم هەڕەشانە و جەنگی دەروونییەوە، بە ڕاشکاوی ڕایگەیاندووە کە بە هیچ شێوەیەک لەسەر توانا بەرگرییەکانی خۆی دانوستان ناکات.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە زنجیرەیەک ئامادەکاری و ڕێکاری سەربازییان گرتووەتە بەر بۆ ئەوەی هێزی بەرپەرچدانەوەی وڵات جێگیر بکەن و بوار بە هیچ هێرشێک نەدەن.

ئەمریکا داوا دەکات ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم ڕاگرێت، مەودای مووشەکەکانی کورت بکاتەوە، یارمەتی هێزە پرۆکسییەکانی لە ناوچەکە نەدات و داواش دەکات ڕەفتاری لەگەڵ خۆپیشاندەرانیان بگۆڕێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP