دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

عەلی قەرەداغی: لەگەڵ فیکری "هەسەدە" ناتەبام

هەرێم نیوز

سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسوڵمان ڕایدەگەیەنێت، مێشکی بە هیچ ئایدۆلۆژیایەکی عەلمانی پیس نەبووە و دژی فیکری "هەسەدە"یە، بەڵام جەخت دەکاتەوە کە پشتیوانیی ئەو بۆ گەلی کورد مەرجدار نییە بە هیچ حزبێکەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی 2ی 2026، د. عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسوڵمان لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هەڵوێستی لەسەر (هەسەدە) و گەلی کورد ڕایگەیاند: "بە فەزڵی خوا مێشکم بە هیچ عەقیدەیەکی گەندەڵ و ئایدۆلۆژیای هیچ حزبێکی عەلمانی پیس نەبووە."

عەلی قەرەداغی ئاماژەی بەوە کردووە، هەڵوێستی ئەو بەرامبەر حزبە عەلمانییەکانی وەک (هەسەدە، شیوعی و بەعس) هەڵوێستێکی مەبدەئییە و لە ناتەبایی فیکرییەوە سەرچاوەی گرتووە، بەڵام "ئەم ناکۆکییە عەقیدەیی و فیکرییە ڕۆژێک لە ڕۆژان لای من ناگۆڕێن بۆ ستەم لە کەسێک و بەهانەش نین بۆ دوژمنایەتی."

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت: "بێ دوودڵی دەیڵێم؛ زیاتر لە 40 ساڵە لەگەڵ گەلی کورد وەستاوم، پشتیوانیم بۆ گەلی کورد ڕۆژێک لە ڕۆژان مەرجدار نەبووە بە حزبێک یاخود بۆچوونێکی ئایدۆلۆژییەوە، بەڵکو لایەنداری بووە بۆ مرۆڤ و حەق."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP