دواین هەواڵ

عێراق‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

عەلی عەلاق نهێنیی گرانبوونی دۆلار ئاشکرا دەکات

هەرێم نیوز

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بۆ "بازاڕی ڕەش و بازرگانان" دەگەڕێنێتەوە و ڕایدەگەیەنێت، هیچ کێشەیەکی سیولە و یەدەگیان نییە و بەمنزیکانە دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی 2ی 2026، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئەو بەهایەی بانکی ناوەندی بۆ دۆلار دیاری کردووە، جێگیرە و ناگۆڕدرێت، بەڵام بەهۆی ڕێکارە نوێیەکانی هاوردەکردن، بەشێک لە بازرگانان ڕوویان لە بازاڕی ڕەش کردووە."

عەلی عەلاق دڵنیایی دایە هاووڵاتیان و وتی: "بەمنزیکانە بازرگانان دەگەڕێنەوە بۆ کەناڵە فەرمییەکان و دۆلار دەگەڕێتەوە بەهای ئاسایی خۆی، چونکە هیچ کێشەیەکمان لە یەدەگی زێڕ و دراوی قورسدا نییە."

لەبارەی سروشتی بازاڕی دراو لە عێراق، پارێزگاری بانکی ناوەندی ڕوونکردنەوەیەکی گرنگی دا و وتی: "ئێمە بازاڕی فەرمیی دراومان نییە، تەنیا بازاڕی ڕەشمان هەیە و سەرچاوەی دۆلاریش تەنیا بانکی ناوەندییە؛ ئەو دۆلارەی لە بازاڕەکاندا هەیە، پارەی زیادەی دەستی هاووڵاتییانە."

لە کۆتاییدا هۆشداریدا کە چاودێریی وردی چالاکیی بازرگانی و هاوردەکردن دەکەن و ئومێدی خواست هەموو بازرگانان لەپێناو سەقامگیریی بازاڕ پابەندی ڕێکارەکان بن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP