دواین هەواڵ

ئابوری‌

 7 رۆژ پێش ئێستا

پارێزگاری بانکی ناوەندی و باڵیۆزخانەی ئەمریکا سەقامگیری دینار و چاکسازییەکان تاوتوێ دەکەن

هەرێم نیوز

عەلی موحسین ئەلعەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، پێشوازی لە جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد، بە مەبەستی تاوتوێکردنی بەهێزکردنی هاوبەشی ستراتیژی و پشتگیریکردن لە سەقامگیری دراو و ئابووری وڵات، هاوتەریب لەگەڵ بارودۆخی سیاسی و ئەمنی.

جۆشوا هاریس لە کۆبوونەوەکەدا پابەندبوونی واشنتۆنی بۆ پاراستنی سەقامگیری عێراق دووپاتکردەوە و ستایشی چاکسازییەکانی بانکی ناوەندی و پەیوەندییە بەرهەمدارەکانی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و بانکی یەدەگی فیدراڵی کرد بۆ ڕێگری لە هەر هۆکارێک کە ببێتە تێکدانی دۆخی دارایی.

لای خۆیەوە پارێزگاری بانکی ناوەندی سوپاسی پاڵپشتییەکانی ئەمریکای کرد، بەتایبەت لە کۆبوونەوە وەرزییەکاندا، و ئاماژەی بە پێشکەوتنە بەرچاوەکان کرد لە ڕێکخستنی پرۆسەی حەواڵەی دەرەکی و فرۆشتنی دۆلار بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و پلانی چاکسازی بانکەکان.

لە کۆتایی دیدارەکەدا، لایەنی ئەمریکی ئامادەیی تەواوی نیشان دا بۆ بەردەوامبوون لە پشتگیریکردنی هەوڵەکانی بانکی ناوەندی عێراق تاوەکو بتوانێت ئامانجەکانی لە چەسپاندنی سەقامگیری دارایی و نەختێنە لە بازاڕەکانی عێراقدا بەدی بهێنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP