هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.
وەزارەت ڕایگەیاندووە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ( ١١ ی شوباتی ٢٠٢٦ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی شەممە ( ١٤ ی شوباتی ٢٠٢٦ ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.
دەشڵێت؛ بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە سبەی لەکاتی دەوامی فەرمی و دواتر گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان، داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەکەین لەدوای کاتژمێر یەکی نیوەرۆ سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو.