دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لە کێشەکانى رۆژاڤادا ئەمریکا هاوپەیمانە یان خیانەتکار؟

گۆڕانکارییەکانى ئەم دواییانەى گۆڕەپانى سوریا زۆر خێرایە و رەهەندەکانیشى فرەن، شرۆڤەکاران باوەریان وایە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى لەپشت زۆرینەى روداوەکانەوەن، پێگەى (بی بی سی – عەرەبی) لەبارەى روداوەکانى رۆژئاواى کوردستانەوە نوسیویەتى:
ڕۆژنامەی تەلەگراف (The Telegraph) ، لەژێر ناونیشانی " کورد قوربانیی بەڵێنە درۆینەکانی ئەمریکایە" لە نووسینی "جەیمس سنێڵ"ـى بڵاوکردوەتەوە.

نووسەری وتارەکە باس لە کۆتاییهاتنی هاوپەیمانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەکات، لە بەرامبەر دروستبوونی هاوپەیمانییەکی بەهێزتر لەگەڵ دەسەڵاتی گواستنەوە لە سووریا بە سەرکردایەتی ئەحمەد شەرع.

نووسەر دەڵێت: "هەسەدە بەهۆی پاڵپشتییە ئاسمانییەکانی ئەمریکاوە توانی کۆنترۆڵی ڕووبەرێکی بەرفراوان لە خاک بکات، لە نێویاندا شاری ڕەققە کە پێشتر پایتەختی داعش بوو لە سووریا."

هەروەها پێی وایە کە "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێزەکانی سووریای دیموکراتی وەک وەکیلێکی سەرەکی خۆی لە کاتی شەڕی ناوخۆی سووریادا بەکارهێناوە."

________________________________________
ئەم نووسەرە ئاماژە بەوە دەکات کە سیاسەتی ئەمریکا بەرەو گۆڕانکاریی دەچێت و پێدەچێت بەرژەوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتە نوێیەکەی دیمەشق (بە سەرکردایەتی ئەحمەد شەرع) بە گرنگتر بزانێت وەک لە مانەوەی هاوپەیمانی لەگەڵ کورد، ئەمەش وەک "پشتگوێخستن" یان "قوربانیکردن" بە کورد وەسف کراوە.

 باس لە گۆڕانکارییەکی ستراتیژی گەورە دەکات لە هاوکێشە سیاسییەکانی سووریا، بەتایبەت لە پەیوەندی نێوان واشنتن و دیمەشق و چارەنووسی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە).

نووسەر لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: "فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لەم دواییانەدا خۆیان بەدوور گرتووە لە هێرشکردنە سەر ئەو هێزانەی لایەنگری دیمەشقن، کە ئێستا سەرکردایەتییەکەی پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ واشنتۆن هەیە.. دیمەشق بۆ شەڕی دژی داعش چووەتە پاڵ ئەمریکییەکان و هاوکارییەکی نزیکتری لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان کردووە؛ ئەو ئێستا شەریکێکی دەوڵەتییە، نەک بریکارێکی نادەوڵەتی کە پشت بە هێزی ئاسمانی ئەمریکا ببەستێت."

هەروەها دەڵێت: "ئەمریکا هەمیشە پاڵپشتێکی بەهێزی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بووە، بەڵام ئێستا سەرپەرشتی شکستپێهێنانیان دەکات." 

نووسەر پێی وایە کە هێزەکانی سووریای دیموکرات "رووبەڕوویی خیانەتلێکردن بوونەتەوە، چونکە بەڵێنی درۆیان لە زۆرێک لەوانە وەرگرتووە کە بانگەشەی ئەوەیان دەکرد هاوپەیمانیانن."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP