هەرێم نیوز
سەرۆکی فەرەنسا پەیامێکی توند ئاراستەی حکوومەتی نوێی سووریا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، نابێت شەڕ دژی ئەو هێزانە بکرێت کە دژی داعش جەنگاون و دەبێت هێرشەکان دەستبەجێ ڕابگیرێن.
ئەمڕۆ شەممە ١٧ی ١ی ٢٠٢٦، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە لێدوانێکدا پەیامێکی ئاراستەی حکوومەتەکەی ئەحمەد شەرع کرد و ڕایگەیاند: "سووریایەکی یەکگرتوو و سەقامگیر لە ڕێگەی تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ـەوە دەبێت، نەک لە ڕێگەی شەڕکردن دژی ئەو کەسانەی کە شانبەشانی ئێمە دژی داعش جەنگاون."
ماکرۆن لە پەیامەکەیدا بە ڕوونی هۆشداریی داوە کە "دەبێت هێرشی دەسەڵاتدارانی سووریا دەستبەجێ ڕابگیرێت."
سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بە هەڵوێستی وڵاتەکەی و یەکێتیی ئەورووپا کردووە و دەڵێت: "فەرەنسا و ئەورووپا ناتوانن پشتگیری لە بەردەوامبوونی هەڵوێستێکی لەو شێوەیە بکەن."