هەرێم نیوز
لەگەڵ نزیکبونەوەی یەکەمین دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق لە کردنەوەی دەرگاکانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، هێزە سوننەکان بە هاوتەریب جوڵە دەکەن بۆ کەمکردنەوەی گرژیی و پێشكه‌شكردنی كاندیدی "سوپڕایز" لەناو هۆڵی په‌رله‌ماندا، ده‌یانه‌وێت به كۆده‌نگی كاندیدی سه‌رۆكی په‌رله‌مان دیاریبكه‌ن و دوربكه‌ونه‌وه له بونی چه‌ند كاندیدێك كه ڕه‌نگه جارێكی دیكه به‌سه‌ر دوبه‌ره‌دا دابه‌شیان بكات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى، فه‌یسه‌ڵ عیساوى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى عه‌زم به ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه، سبه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سیاسى سوننه كۆده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دوایین بڕیار له‌سه‌ر كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بده‌ن.
عیساوى روونى كردووه‌ته‌وه، هه‌وڵ ده‌درێت یه‌ك كاندید ده‌ستنیشان بكرێت، ئه‌گه‌ریش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون ئه‌وا دوو كاندیدیان ده‌بێت یه‌كێكیان موسه‌نا سامه‌رائى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى عه‌زمه و ئه‌ویتریان محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دومه.
رۆژى دووشه‌مەی داهاتوو یه‌كه‌م دانیشتنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر دووپاتى كرده‌وه ده‌بێت له دانیشتنى یه‌كه‌م سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگره‌كانى هه‌ڵبژێردرێن.