دواین هەواڵ

عێراق‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

گروپێك بەرپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی مزگەوتەکەی سوریای گرتە ئەستۆ

هەرێم نیوز

لیواکانی ئەنسارو سوننە ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، "موجاهیدەکانی لیواکانی ئەنسارولسوننە بە هاوکاری موجاهیدەکانی گروپێکی دیكه‌ ژمارەیەک تەقەمەنییان لەناو مەزارگەی ئیمام عەلی کوڕی ئەبی تالیب سەر بە عەلەوییەکان تەقاندەوە و لە ئەنجامدا 40 عەلەوی کوژران و برینداربون".

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتوە، "ئێمە ئەو بانگه‌شانه‌ ڕەتدەکەینەوە کە گوایە هێرشه‌كه‌ مزگەوتێکی سوننەی کردوه‌تە ئامانج، دوپاتی دەکەینەوە کە هێرشەکانمان بەردەوام دەبێت لە پەرەسەندن".
دەسەڵاتدارانی سوریا ئه‌مڕۆ هەینی ڕایانگەیاند، ژمارەی کوژراوانی هێرشه‌كه‌ کە مزگەوتی ئیمام عەلی کوڕی ئەبی تالیب لە حومس کردە ئامانج، گەیشتە 26 کەس کە کوژراو و برینداریشیان تێدایە و وردەکاریی نوێشیان سەبارەت بە سروشتی هێرشەکە ئاشکرا کرد.

ئەمەش لە کاتێدایە، ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سوریا (سانا) بڵاویکردەوە، تەقینەوەیەک لە گەڕەکی وادی ئەلدەهاب ڕویداوە و بەهۆیەوە پێنج کەس کوژراون و 21 کەسی دیکەش برینداربون، هێرشەکە لەکاتی نوێژی هەینیدا ڕویداوە، ئەو کاتەی مزگەوتەکە لە قەرەباڵغترین ئاستیدا بوه‌.

لە یەکەم بەیاننامەی فەرمیدا سەبارەت بە سروشتی ڕووداوەکە، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن بۆ پارێزگاری حومس ڕایگەیاند، تەقینەوەکە بەهۆی ئامێرێکی تەقەمەنی چێنراوەوە بوە.

کەناڵی سانای فەرمی سوریا ڕونیکردەوە، هێرشەکە بە بەکارهێنانی بۆمبی چێنراو لە گۆشەیەکی دیاریکراوی مزگەوتەکەدا ئەنجامدراوە کە نوێژخوێنان تێیدا کۆبونەتەوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ هەوڵێکی بە ئەنقەست بۆ ئەوەی زۆرترین زیانی گیانی لێبکەوێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP