هەرێم نیوز
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت "بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە" دەکات ئەمڕۆ کرایە سەر نوێژخوێنانی مزگەوتێک لە شاری حمسی سوریا و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.
تەقینەوەکە ئەمڕۆ لە کاتی نوێژی هەینی لەنێو مزگەوتی (ئیمام عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب) لە گەڕەکی وادی زەهەب لە شاری حمس روویدا. بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی سوریا، لە هێرشەکەدا 8 کەس کوژراون و 21 کەسی دیکەش بریندار بوون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، "به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه تیرۆریستییە قێزەونەكه‌ی سوریا ده‌كه‌ین كه نوێژخوێنانی مزگه‌وتی ئیمام عەلی بن ئەبی تالیبی له حومس كرده ئاماند، لە ئەنجامدا ژمارەیەک قوربانیی بێ‌تاوان کوژران".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "هه‌موو جۆره‌كانی تیرۆر و توندوتیژی و توندڕەوی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، بەبێ گوێدانە پاڵنەر یان سەرچاوەکانیان، کە هاوڵاتیانی مەدەنی و شوێنە پەرستراوەکان دەکەنە ئامانج و هەوڵدەدەن ئاسایش و سەقامگیری تێکبدەن و ناتەبایی لە کۆمەڵگاکاندا بچێنن".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت، هەروەها جەخت لەسەر پاڵپشتی کۆماری عێراق دەکاتەوە بۆ هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کە ئامانجیان نەهێشتنی تیرۆره.
حمس شارێکی زۆرینە سوننە مەزهەبە، بەڵام چەندین گەڕەکی عەلەویشی تێدایە. لە دوای لادانی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات لە ساڵی 2024.