دواین هەواڵ

عێراق‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

سودانی: ئاساییكردنه‌وه‌ی پەیوەندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له‌ فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا بونی نییه‌

هەرێم نیوز

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کاتی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمەکانی جەژنی لەدایکبووندا ڕایگەیاند، وشەی "ئاساییکردنەوە"ی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لە فەرهەنگی عێراقدا بوونی نییە و پێویستیان پێی نییە.

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 24ی 12ی 2025، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانەی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی جەژنی لەدایکبوون (کریسمس) لە کەنیسەی "مار یوسف" لە بەغدا وتارێکی پێشکەش کرد و وتی: "بەوپەڕی تواناوە کار دەکەین بۆ پاراستنی ڕەمزەکانی یەکبوونمان و عێراق کار دەکات بۆ ئەوەی پێگەی خۆی وەک گۆڕەپانێک بۆ سەقامگیری بەهێز بکات."

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی دەرەوە جەختی کردەوە: "ئێمە لە عێراق هیچ پێویستییەکمان بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل نییە و وشەی ئاساییکردنەوە لە فەرهەنگی ئێمه‌دا بوونی نییە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP