دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ناوی ئەو فەرمانبەرانەی ئەمڕۆ زەوییان بۆ دەرچووە بڵاو کرایەوە

هەرێم نیوز

لە هەولێر دوو هەزار پارچە زەوی دیکە بەسەر فەرمانبەراندا دابەش کرا و پارێزگاریش رایدەگەیەنێت، تائێستا لە سنووری سەرۆكایەتی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكان زیاتر لە 60 هەزار پارچە زەوی دابەش كراوە و بڕیاری دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی گرێبەستیش دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە،  پارێزگای هەولێر، ڕایگەیاند: لە ڕێورەسمێکدا بە سەرپەرشتیی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە ڕێگەی تیروپشکەوە 2 هەزار پارچە زەویی دیکە وەک قۆناغی پێنجەم بەسەر ئەو فەرمانبەرانەدا دابەش کرا کە کارتی زانیارییان سەنتەری شاری هەولێرە.

ئومێد خۆشناو، ئاماژەی بەوەشکرد: تاوەکو ئێستا لە سنووری سەرۆکایەتی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، زیاتر لە 60 هەزار پارچە زەوی دابەش کراوە.

وتیشی، لە سنووری پارێزگای هەولێر، تا ئێستا زۆرترین فەرمانبەران سوودمەند بوون لەوەرگرتنی زەوی، كە لە هیچ شارێكی دیكەی هەرێم پڕۆسەكە بەو شێوەیە نەچۆتە پێش و بەڕێوەچوونی پرۆسەکەش بەردەوامە تاوەکو سەرجەم ئەو فەرمانبەر و پێشمەرگە و خانەنشینانەى کە بڕیارەکەی حکومەت دەیانگرێتەوە سوودمەند دەبن لەوەرگرتنی زەوی، دوای ئەوانیش دەست بە دابەشكردنی زەوی دەكرێت بەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست بەپێی ئەو ڕێنمایی و میكانیزەمی داڕێژاوە بۆیان.

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر، ناوی دوو هەزار فـەرمـانـبــەری نـاو شـــاری هەولێری بڵاو کردەوە کە ئەمڕۆ 24ی12ی2025 بە تیروپشک زەوییان بەسەردا دابـــەش کرا
کلیک بکەن ناوەکان هەیە:

قۆناغى پێنجەم وەنەى رەسەن (1).pdf - Google Drive



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP