دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی شاندی پارتی و هادی عامری ئاشکراکرا

هەرێم نیوز

شاندی دانوستانکاری پارتی و سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح، دوای كۆبوونەوەكە رایگەیاند، بەڕێزان لە پارتی شاندێكیان پێكهێناوە بۆ سەردانی بەغدا بەمەبەستی گفتوگۆكردن، نەك تەنیا لەسەر پێكهێنانی حكوومەت، بەڵكو بۆ چۆنیەتیی چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق. 

دەشڵێت، شاندەكە بە سەرۆكایەتیی فازڵ میرانی بوو و سەردانی هەموو لایەنە شیعەكانیان كردووە، ئەمڕۆش سەردانی ئێمەیان كرد.

لەبارەی ناوەڕۆكی دیدارەكەیان عامری ئاماژەی بەوە دا، گفتوگۆكانمان لەسەر چۆنیەتیی پێشخستنی عێراق بوو. یەكێك لە گرنگترین بابەتەكان، پەلەكردن بوو لە پێكهێنانی حكوومەتێكی بەتوانا كە بتوانێت كێشەكانی عێراق چارەسەر بكات.

سەردانی ئەم شاندەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەغدا لە کاتێکدایە، هەوڵ و دانوستانەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق چڕبوونەتەوە. دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەران لە 11ی تشرینی دووەم، لایەنە سیاسییەکان بەتایبەت هێزە براوەکان، جووڵەیان بۆ پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی و دابەشکردنی پۆستە سیادییەکان دەستپێکردووە. 




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP