دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

کەشناسی: ئەمشەو نمەباران دەبارێت

هەرێم نیوز

کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمشەو نمەبارانی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت بەتایبەت لە دوای نیوەشەو هەتا سبەی بەیانی لەم ناوچانەی خوارەوە:-

 
سەنتەری شاری هەولێر بارانی پێشبینیکراو (1-2)ملم
بەشێک لە ناوچەکانی دەشتی هەولێر تا سنوری کۆیە (3-5)ملم
سلێمانی  بارانی پێشبینیکراو (2-3) ملم
هەڵەبجە بارانی پێشبینیکراو (3-5)ملم
کەلار بارانی پێشبینیکراو (4-7) ملم
کفری  بارانی پێشبینیکراو (4-9) ملم
کەرکووک بارانی پێشبینیکراو (2-4)ملم

لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە بەشێک لە ناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچە شاخاوییە سنوریە بەرزەکان لە ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم پاشان کەش ئاسایی دەبێتەوە لەکاتەکانی سبەی نیوەڕۆی چوار شەممە.

تێبینی: بەفری ناوچە شاخاوییە سنورییە بەرزەکان زیاتر دەبێت.

ئەمەش بارانی 12 کاتژمێری رابردوو هەندێک لەناوچەکانی هەرێم .
1- هەولێر    دڵۆپ دڵۆپ   
2- پیرمام   0.1 ملم
3- چەمچەماڵ  0.8 ملم



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP