هەرێم نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا ڕێککەوتنی نەوتی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی داهاتوو درێژ بکاتەوە و داهاتی نانەوتیش وەک خۆی دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 23ی 12ی 2025، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، بە زۆرینەی دەنگ بڕیار درا ڕێککەوتنی نەوتی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی داهاتووش درێژ بکرێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دەستکاری نەکراوە و وەک خۆی دەمێنێتەوە، واتە مانگانە ئەو بڕە پارەیە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت لە بەرانبەر خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
سەبارەت بە چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا هیچ بڕیارێکی لەبارەوە نەدراوە.