هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی کاروباری زیندانییانی سیاسی ڕایگەیاند، بڕیارە لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێ، سەرجەم زیندانییانی سیاسی لە هەرێم، هاوشێوەی عێراق مانگانە یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دینار وەربگرن.
ئەحمەد رەسوڵ، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی کاروباری زیندانییانی سیاسی رایگەیاند، رێککەوتن لەسەر ئەوە کراوە کە دۆسیەی زیندانییانی سیاسی بگوازرێتەوە سەر بەغداد و مووچەکانیان هاوشێوەی عیراقی لێدەکرێت، لە ٥٠٠ هەزارەوە دەکرێتە یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دینار، ٢٥ هەزار و ٦١٨ زیندانیی سیاسی ناویان ئامادەکراوە و چاوەڕێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانن تاوەکو پەسەندی بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێ، سەرجەم زیندانییانی سیاسی لە هەرێم، هاوشێوەی عێراق مانگانە یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دینار وەربگرن