هەرێم نیوز
سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە رابردودا بودجی سێ ساڵی بوە هۆی سەقامگیری لە خەرجی و پارەداركردنی پڕۆژەكان، بەڵام پێناچێت بۆ بودجەی 2026 پێویستمان بەو شێوازە هەبێت.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، چەندین ئاماژەی گرنگمان داناوە بۆ پێداچوونەوەی بودجە لەكاتی دانانی بودجەی ساڵی 2026.
رونیشیکردەوە، ژمارەی فەرمانبەرانی عێراق لە ساڵی 2025دا گەیشتۆتە چوار ملیۆن و 550 هەزار كەس، ئەوە جگە لەوە ژمارەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازیی دو ملیۆن و 960 هەزار كەسن، هەروەها ئەوانەی سوودمەندن لە بەشەخۆراكی مانگانە 43 ملیۆن كەسن و لە بەرامبەریشدا چوار ملیۆن و 500 هەزار كەس بە ناشایستەیی بەشەخۆراكیان پێ دراوە و ئێستا راگیراوە.
سودانی دەڵێت: ساڵانە زیاتر لە 22 ترلیۆن دینار بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا خەرج كراوە، هەروەها بودجەی چاودێری كۆمەڵایەتی گەیشتۆتە شەش ترلیۆن دیناری ساڵانە و 12 ترلیۆن دینار تایبەت كراوە بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان.
هەروەها دوپاتی کردوەتەوە لەرێگەی چاکسازییەکانەوە، توانیویانە خەرجی و بەهەدەردانی دارایی کەم بکەنەوە و جگە لەوەش بە چاوخشاندنەوە بە گرێبەستەكانی كارەبا توانیویانە 43%ی خەرجی پێش‌و بگەڕێنینەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
به‌پێی ئامارێكی تر كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق خستیه روو، قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی دراوی عێراق 108 ملیار دۆلاره و یه‌ده‌گی زێڕیش له 130 تۆنه‌وه به‌رز كراوه‌ته‌وه بۆ 172 تۆن.
ئه‌و ئاماژه‌ی به كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان كرد كه پێشتر 7.5% بووه، به‌ڵام بۆ 2.7% كه‌می كردووه كه رێژه‌یه‌كی زۆر گونجاوه.
جێی باسه بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی عێراق، بودجه‌ی سێ ساڵی 2023، 2024 و 2025 به‌یه‌كه‌وه نووسرا كه ساڵانه ته‌نیا گۆڕانكارییه‌كی كه‌می تێدا ده‌كرا و خه‌رج ده‌كرا، به‌ڵام پێناچێت له‌مه‌ودوا به‌و شێوه‌یه بێت و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێداگریی له‌وه كردووه كه بودجه‌كانی داهاتووی عێراق ساڵانه ده‌بن.
جێی باسه حكوومه‌تی عێراق له دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی له 11ی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ی برد، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێ له چه‌ند مانگی داهاتوودا حكوومه‌ت پێكبهێنرێت، بڕیاریشه په‌رله‌مانی نوێ له كۆتایی ئه‌مساڵدا یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه ساز بكات و نوێنه‌ره‌كان سوێندی یاسایی بخۆن.
دواتر نۆره دێته سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی تێپه‌ڕێت، ئه‌وا گرنگترین ئه‌ركی په‌رله‌مانی نوێ ئه‌وه ده‌بێت یاسای نوێی بودجه په‌سند بكات و بۆ ساڵی 2026 بودجه ده‌ستنیشان بكات.
عێراق داهاتێكی زۆری هه‌یه كه پشكی سه‌ره‌كیی داهاته‌كه هه‌نارده‌ی نه‌وته، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه شه‌فافییه‌تی پێویست نه‌بووه و به‌هۆی خراپیی لایه‌نی كارگێڕی و به‌رفراوانیی قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی، ساڵانه به‌شێكی زۆری داهاته‌كان دیار نه‌ماون.