هەرێم نیوز
عەبدولڕەحمان جەزائیری، سەركردە لە دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت، دانوستانەکانی سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ گەیشتووەتە نیمچە بنبەست.
جەزائیری بە ئاژانسی "شەفەق نیوز"ی راگەیاندووە: هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو تەنها بە رەزامەندی ئەمەریکا ئەنجامنادرێت و هێزە شیعەکانیش لەسەر هیچ لەسەر هیچ یەکێک لەو کاندیدانەی ناویان بۆ ئەو پۆستە خراوەتەڕوو كۆدەنگ نین.
ئاماژەی بەوەشکردووە: تەنانەت ئەگەر كۆدەنگییەكی كتوپڕیش دروست بێت، وەك ئاماژەیەك بۆ محەمەد شیاع سودانی، بە سەرۆک وەزیرانی ماوە تەواوبوو، ئەوا روبەڕوی ئاستەنگی بەرچاو دەبێتەوە کە ڕێگری لە پێکهێنانی حکومەتەکەی دەکات، چونکە هەندێک لایەن لە چوارچێوەی هەماهەنگی دژی نوێکردنەوەی ماوەی خولی سودانین، لەنێویاندا هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، عارف حەمامی سەركردە لە دەوڵەتی یاسا رایگەیاندووە: دەستپێشخەرییەكەی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوەوگەشەپێدانیان رەتكردووەتەوە، بەوپێیەی ئەم دەستپێشخەرییە بە ڕوونی هەوڵدەدات کەشێکی سیاسی بۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران دروست بکات بۆ بەدەستهێنانی خولی دووەم، سەرەڕای بوونی ناڕەزایەتی و رەتكردنەوەی لەلایەن چەند لایەنێکى سیاسیەوە.