دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

مارك ساڤایا: نیشاندانی نیەت بەس نییە دەبێت تەواوی گروپە چەكدارەكان هەڵبوەشێنرێنەوە

هەرێم نیوز

مارك ساڤایا، نێردەی تایەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق دەڵێت: ئەو هەنگاوانەی گروپە چەکدارەکانی عێراق رایانگەیاندووە بەرەو داماڵینی چەک، پێشهاتێکی پێشوازی لێکراو و هاندەرە، ئەم هەنگاوە نمایندەی وەڵامێکی ئەرێنی دەکات بۆ بانگەوازو خواستە لەمێژینەکانی مەرجەعییەت و دەسەڵاتە ئاینیە بەڕێزەکانمان.

ساڤایا لە پەیامێكدا لە سەكۆی "ئێكس" رایگەیاندووە: بە تەنیا نیشاندانی نیەت بەس، داماڵینی چەک دەبێت هەمەلایەنە بێت و گەڕانەوە نەبێت و لەڕێی چوارچێوەیەکی نیشتمانی ڕوون و پابەندکەردا جێبەجێ بکرێت، ئەم پرۆسەیە دەبێت هەڵوەشاندنەوەی تەواوی گروپە چەکدارەکان لەخۆبگرێت و گواستنەوەیەكی رێكخراو و یاسایی ئەندامەکانیان بۆ ژیانی مەدەنی مسۆگەر بکات.

وتوشیەتی: بەپێی دەستوری عێراق و سەروەری یاسا، هیچ حزبێكی سیاسی یان رێکخراو و تاکێک مافی خاوەندارێتی یان بەڕێوەبردنی پێکهاتەی چەکداری لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت نییە، ئەم پرەنسیپە بە شێوەیەکی یەکسان لە سەرانسەری هەموو بەشەکانی عێراقدا جێبەجێ دەکرێت، بەبێ جیاوازی.

جەختیشكردووە: دەسەڵاتی تایبەتی هەڵگرتنی چەک و بەکارهێنانی هێز دەبێت تەنها لەگەڵ ئەو دامەزراوە فیدراڵی و هەرێمە شەرعیانەدا بێت کە رێکخستن و فەرماندەیی و بەڕێوەبردنی هێزە چەکدارەکانی میللەتیان پێ سپێردراوە بۆ پاراستنی گەلی عێراق و بەرگریکردن لە سەروەری نیشتمانی.

ساڤایا، لە بەشێكی تری پەیامەكەیدا ئاماژە بەوەشدەكات: عێراق ئەمڕۆ لەبەردەم دووڕیانێكی یەکلاکەرەوەدا وەستاوە، دەتوانێت بەرەو سەروەری و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و یەکڕیزی و سەروەری یاسا هەنگاوبنێت یان بە هەڵپەسێردراوی لە بازنەی پارچەپارچەبوون و ناسەمگیریدا بمێنێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP