دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

عێراقچی: ئەگەری هەڵگیرانەوەی شەڕ هەیە

هەرێم نیوز

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ تۆڕی "راشاتودەی" (RT)ی ڕووسی ڕایگەیاند، تاران پێشوازی لە تێوەگلان لە شەڕێکی نوێ لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا ناکات، بەڵکوو لە بەرامبەردا جەخت لەسەر دوورخستنەوەی ئەگەری شەڕ دەکاتەوە لە ڕێگەی ئامادەباشی سەربازییەوە.

ئەم لێدوانانەی عێراقچی لە کاتێکدایە کە هەندێک ڕاپۆرت باس لە هەوڵەکانی نەتەنیاهۆ دەکەن بۆ ڕازیکردنی ترەمپ بە مەبەستی هێرشکردنە سەر پیشەسازیی مووشەکی بالیستیکی ئێران.

عێراقچی کە هەفتەی ڕابردوو سەردانی مۆسکۆی کردبوو، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری هەڵگیرسانەوەی شەڕ وتی: "ئێمە ئەم ئەگەرە ڕەت ناکەینەوە، بەڵام بەتەواوی بۆی ئامادەین، تەنانەت زیاتر لە جاران. ئەمەش بەو مانایە نییە کە پێشوازی لە شەڕێکی دیکە دەکەین، بەڵکوو ڕێک بۆ ڕێگریکردنە لە شەڕ؛ چونکە باشترین ڕێگە بۆ ڕێگریکردن لە شەڕ، ئامادەکارییە بۆی."

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە هەموو ئەو شوێنانەی لە شەڕی پێشوودا زیانیان بەرکەوتبوو نۆژەنکراونەتەوە و دەشڵێت: "لە دوو ساڵی ڕابردوودا، ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر حەوت وڵاتی ناوچەکە و بەردەوامە لە هەڕەشەکانی، پێمان وایە ئەم دۆخە لە ساڵی ٢٠٢٦یشدا بەردەوام دەبێت. ئەگەر ئەوان بییانەوێت هەمان ئەزموونی شکستخواردوو دووبارە بکەنەوە، ناگەن بە ئەنجامێکی باشتر."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP