دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان و جەژن دیاری کرا

هەرێم نیوز 

دیوانی وەقفی سوونی عێراق یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەجەب-ی كۆچی دیاری كرد و هاوكات ناوەندی گەردوونناسی وڵاتی میسڕ وادەی دەستپێکردنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی بۆ ساڵی 2026ـی ئاشکرا کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی گەردوونناسی وڵاتی میسڕ، ڕۆژی 19ـی شووباتی 2026 وەک یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دیاری کراوە، هەر بەپێی لێکدانەوە گەردوونناسییەکان، مانگی ڕەمەزانی ساڵی 2026 تەنها 29 ڕۆژ دەبێت و تەواوکاری 30 ڕۆژ نابێت.
دەشڵێت: کە ڕۆژی 20ـی ئاداری 2026 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت.

لای خۆشیەوە، دیوانی وەقفی سوونی عێراق بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە هیلالی مانگی ڕەجەب بینراوە و بەهۆیەوە سبەینێ‌ یەك شەممە 21-12-2025 دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەجەب-ی ساڵی 1447ی كۆچی.

دوای مانگی ڕەجەب، مانگی شەعبان و دواتر ڕەمەزان دێت، بەهۆی ئەوەی مانگی زایینی لە 12 و 1 بریتین لە 31 ڕۆژ، بۆیە بەئەگەرێكی زۆرەوە ڕاپۆرتی ناوەندە فەلەكییەكەی میسر ڕاستە، بەڵام بەپێی شەریعەتی ئیسلام پێش هاتنی ڕەمەزان لەلایەن لیژنە فەرعییەكانی ئەوقافەوە ئەو پرسە بڕیاری كۆتایی لێ‌ دەدرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP