هەرێم نیوز
كۆمپانیای سۆمۆ بۆ نەوت رایگەیاند، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا زیادیکردووە بۆ نزیكه‌ی 435 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا.
عه‌لی نزار شه‌تری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای ده‌وڵه‌تی به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) لە لێدوانێکدا رایگەیاند "ئه‌و زیادبوونه‌ی له هه‌فته‌ی رابردوودا له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا تۆماركراوه، ره‌نگدانه‌وه‌ی گۆڕانكاری له سیاسه‌تی بازاڕكردن یان ته‌رخانكردنی په‌سه‌ندكراو نییه، به‌ڵكو به‌هۆی هۆكاره لۆجستییه كاتییه‌كانه‌وه‌یه".
سەبارەت بە بڕی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکاش، بەڕێوەبەری سۆمۆ وتیشی "هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا به نزیكه‌ی 435 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا هه‌فته‌ی ڕابردوو له ئه‌نجامی چڕبوونه‌وه‌ی كاره‌كانی باركردن بۆ چه‌ند بارێك له‌ماوه‌ی كورتدا بووه، به‌هۆی خشته‌ی گواستنه‌وه و پێویستی پاڵاوگه‌كان و بارودۆخی به‌نده‌ره‌كان".
جەختیشیکردەوە "ئه‌م یه‌كگرتنه ڕه‌نگه كاریگه‌ری زیادبوونی هه‌نارده‌كردنی هه‌فتانه دروستبكات، له‌كاتێكدا بڕی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌نارده‌كراو له‌سه‌ر بنه‌مای مانگانه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێژه ئاساییه‌دا ده‌مێنێته‌وه كه بۆ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان ته‌رخانكراوه".
شه‌تری دەشڵیت "ته‌رخانكردنی مانگانه‌ی نه‌وتی خاوی عێراق بۆ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان هێشتا له خوار ئاستی گرێبه‌سته‌وه‌یه به‌هۆی ئه‌و بڕه سنورداره‌ی كه به‌رده‌سته بۆ هه‌نارده‌كردن".