هەرێم نیوز
لەتیف ڕەشید سەرۆککۆمار عێراق بە مەرسومێکی کۆماریی بانگهێشتی ئەندامانی خولی نوێی پەرلەمانی عێراقی کرد بۆ گرێدانی یەکەم کۆبوونەوە لە 29-12-2025.
بەپێی مەرسوومەکەی سەرۆک کۆمار، بڕیارە ڕۆژی دووشەممە، 29ـی کانوونی یەکەمی 2025، یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەبچێت.
لە بەشێکی دیکەی مەرسوومەکەدا هاتووە کە دانیشتنەکە بە سەرۆکایەتی "بەتەمەنترین ئەندام" بەڕێوەدەچێت تاوەکو دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.
ئەم بڕیارەی سەرۆک کۆمار پاش ئەوە دێت کە دادگای باڵای فیدراڵی ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی پەسەند کرد و بەپێی ماددەکانی 54 و 73ـی دەستووری عێراق مەرسوومەکە دەرچوێنراوە.