هەرێم نیوز
كه‌شناسی عێراق هۆشداری ده‌دات كه سبه‌ی سێشه‌ممه له كاته‌كانی سپێده‌و به‌یانیدا، ته‌مومژێكی چڕ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی وڵات ده‌گرێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه له هه‌ندێك ناوچه ئاستی بینین بۆ سفر كه‌م ده‌بێته‌وه.
كه‌شناسی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردەوە، تێیدا هاتووە، له كاته‌كانی سپێده‌و سه‌رله‌به‌یانیی سبه‌ی سێشه‌ممه، ته‌مومژێكی چڕ سه‌رتاسه‌ری عێراق ده‌گرێته‌وه جگه له ناوچه‌كانی رۆژئاوای وڵات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی شێ و كه‌مبونی خێرایی با.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، پێشبینی ده‌كرێت ئاستی بینین به‌ته‌واوه‌تی كه‌م ببێته‌وه‌و له هه‌ندێك ناوچه بگاته سفر به‌تایبه‌ت له رێگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان و ناوچه كراوه‌كان.
هۆشداریشی داوه له‌باره‌ی مه‌ترسیداربونی هاتوچۆ له رێگه‌كانی ده‌ره‌وه‌و دروستبونی كاریگه‌ری له‌سه‌ر جوڵه‌ی گواستنه‌وه له كاته‌كانی سه‌ره‌تای به‌یانیدا.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، چڕی ته‌م و مژه‌كه پێ به‌پێ تاوه‌كو كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ كه‌م ده‌بێته‌وه‌و ئاستی بینینش تاڕاده‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی.