هەرێم نیوز
ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگی قەیرانەكانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ بڵاوی كردەوە، لە سنووری پارێزگای هەولێردا ژمارەیەكی زۆری ماسی بەهۆی ئەو لافاوەی دروست بووە لە سنووری تەقتەق و كۆیە لەناو چوون.
ئەمڕۆ شەممە، ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگی قەیرانەكانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ بڵاوی كردەوە، بەهۆی لافاو لە سنووری هەولێر 379 هەزار و 900 ماسی گەورە لە ناو چون و بە سەدان حەوزی ماسیش تێکچون.
وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەشداوە، سەرجەم ئەو ماسیانەی لەناوچون گەورە بون و، لەناو 300 حەوزی ماسی سنوری ناحیەی تەق تەق بون، سەرجەمیان ئاوبردونی و حەوزەکان تێکچون.
بەهۆی ئەو بارانبارینەی هەفتەی رابردوو رووی لە قەزای تەقتەق كردبوو، سەتان حەوزی ماسیی هاووڵاتییان تێكچوون و تەواوی ماسییەكانیشیان بە ئاودا چوون.
حەوزە ماسییەكان لەوانەن كە لە لێواری رووباری قەزاكە دروست كراون كە دەكەونە گوندەكانی مەلازیاد، چۆم حەیدەر، كانیەڕەش و چەند گوندێكی تری سەر زێ.
قەزای تەقتەق بەدووریی (23) كیلۆمەتر لە باشووری قەزای كۆیە لە كەناری لای ڕاستی (زێی بچووك) هەڵكەوتووە، وەك دیاردەیەكی سروشتی لە شارەدێكانی (شوان) و (ئاغجەلەر)ی قەزای چەمچەماڵی جیا دەكاتەوە، لەوپەڕی باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێرە بەدووری (58) كیلۆمەترە.