دواین هەواڵ

ئابوری‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ زیادکرا

هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی پارەی كرێی وانەبێژی مامۆستایان زیاد دەكات و بەشەوانەکانیش دەکاتە مەرج.

وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە: پاڵپشت بە بڕكەی یەكەم لە كۆنووسی لیژنەی دەركردن و پێداچوونەوە بە ڕێنماییە داراییەكان بڕیار درا بە كڕێی وانەبێژی بۆ ئەو مامۆستایانەی كە لەسەر میللاكی وەزارەتی پەروەردە بە هەمیشیەیی و گرێبەست بۆ هەر وانەیەك بڕی چوار هەزار دینار خەرج دەكرێت بە مەرجێك نصابی وانە وتنەوەی خۆی تەواو بكات.

وەزارەتی مەرجێکی بۆ زیادکردنی وانەبێژان داناوە و ئاماژەی بەوەکردوە، مەرجی خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە ئەوەیە كە وانەبیژەکە بەشەوانە (نساب)ی وانەبێژیی خۆی تەواو بكات، بەپێی سیستەمی قوتابخانە بنەڕەتی و خوێندنگە ئامادەییەكان ساڵی 2009.

ڕاشیگەیاند: ئەم ڕێنماییە لەسەرەتای ساڵی نوێی خوێندنی 2025 بۆ 2026 جێبەجێ دەكرێت و لە ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاودەكرێنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP