دواین هەواڵ

ئابوری‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

عێراق: هیچ کورت هێنانێکی دارایی بوونی نییە

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو بڕە پارەیەی بۆ موچە خەرج دەکرێت، بەتەواوی هاوتەریبە لەگەڵ داهاتی مانگانە، رەتیشیدەکاتەوە هیچ کورتهێنانێکی دارایی هەبێت.
وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەكدا رایگەیاندووە: کۆی خەرجییەکانی موچە، کە موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی لەخۆدەگرێت، ئاستی راستەقینەی مانگانە 6 ترلیۆن دینارە، ئەو ژمارەیەش هاوتایە لەگەڵ تێکڕای داهاتی بەدەستهاتوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەو بڕە پارەیەی ئەندام پەرلەمانێک ئاماژەی پێکردووە (2 ترلیۆن دینار) پارەی ئەو داهاتە نەوتییەيە کە کۆدەکرێتەوەو تەرخانکراوە بۆ دابینکردنی بودجەی موچەی مانگی دواتر، و نەك کورتهێنانی دارایی.

سەبارەت بە وادەی خەرجکردنی پارەی خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتیش، وەزارەتی دارایی وتويەتى: دیاریكردنی رۆژی 2ی هەر مانگێک وەک بەرواری پارەدان، لە ئەنجامی رێوشوێنەكانی پێشوو بووە بۆ رێگریکردن لە ریز بەستنی دورودرێژی خانەنشینان لە بانکەکان بۆ وەرگرتنی پارەكانیان.

وەزارەتی دارایی پابەندبوونی تەواوی خۆی بەرامبەر بە خانەنشینان دووپاتکردووەتەوەو جەختی لەوە کردەوە، هەموو شایستە داراییەکان بە تەواوی زامنكراون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP