هەرێم نیوز
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لەبارەی سەردانی شاندێکیان بۆ دوورگەی ئیمراڵی و کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی “دیموکراسی و خوشک-برایەتی و یەکگرتنی نەتەوەیی”ی پەرلەمانی تورکیا سەردانی دوورگەی ئیمرالی کرد و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد، کۆبووەوە، ئەو شاندە لە گولستان کڵچ کۆچیگت جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی و ئەندامی کۆمیسیۆنەکە، فەتی یڵدز جێگری سەرۆکی گشتی مەهەپە، و حوسەین یایمان لە ئاکپارتی پێکهاتبوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، شاندی پەرلەمان زانیاریی وردیان لە ئۆجەلان وەرگرتووە سەبارەت بە پرسی خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).
یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی گفتوگۆی نێوان شاندەکە و ئۆجەلان، تاوتوێکردنی ڕێککەوتنی ڕۆژی 10ی ئازاری نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی دیمەشق بووە.
پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە کە دیدارەکە دەرئەنجامی ئەرێنی هەبووە لە ڕووی "یەکبوونی کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی برایەتییەوە".