هەرێم نیوز
عەلی حوسێن ڕایگەیاند، پارتی له دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌رگای بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كرده‌وه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت به‌ڵام زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان ئه‌و كات ئاماده‌ی به‌شداریكردن نه‌بون، ئه‌مڕۆ دۆخه‌كه گۆڕاوه‌و ره‌نگه هه‌ندێك لایه‌ن حه‌زبكه‌ن به‌شداری بكه‌ن.
بەرپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی شه‌فه‌ق نیوز، له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم، ڕایگەیاند، ئه‌و گۆڕانكارییه سیاسییانه‌ی كه له‌دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه هاتونه‌ته ئاراوە، واقعێكی سیاسی نوێیان دروستكردوه كه ده‌كرێت ببێته مایه‌ی گه‌یشتنی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم به لێكتێگه‌یتشن.
عەلی حوسێن ڕاشیگەیاند، پارتی ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆی ده‌دات بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم له نزیكترین كاتدا.
دەشڵێت، پارتی نایەوێت بگه‌ینه قۆناغی دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام وتیشی، ئه‌و بژارده‌یه دێته گۆڕێ ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌كان به‌بێ چاره‌سه‌ر بمێننه‌وه و نه‌گه‌ینه رێككه‌وتن ئه‌وا هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان له‌به‌رده‌مدا نامێنێته‌وه جگه له دوباره كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه پارتی تۆمه‌تبارده‌كردێت به هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی هه‌ندێك له‌لایه‌نه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، عه‌لی حسێن دەڵێت"ئه‌و تۆمه‌تباركردنه هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه و پێچه‌وانه‌ی واقیعه."
وتوشیه‌تی"پارتی له دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌رگای بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كرده‌وه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت به‌ڵام زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان ئه‌و كات ئاماده‌ی به‌شداریكردن نه‌بون، ئه‌مڕۆ دۆخه‌كه گۆڕاوه‌و ره‌نگه هه‌ندێك لایه‌ن حه‌زبكه‌ن به‌شداری بكه‌ن."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ئه‌م گۆڕانكارییه په‌یوه‌ندی نییه به كڕینی كورسی به‌ڵكو په‌یوه‌ندیداره به ئاماده‌یی هه‌ندێك لایه‌ن له‌ڕوی سیاسییه‌وه بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌تی داهاتوو.
هه‌روه‌ها ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، حزبه‌كه‌یان ده‌رگای بۆ یه‌كێتی و هه‌مو لایه‌نه‌كانی دیكه كراوه‌یه و ئاماده‌یی ته‌واوه‌تی هه‌یه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ له نزیكترین ده‌رفه‌تدا.
ئه‌وه‌شی خستووەته‌ڕوو، پارتی ئومێده‌واره ئه‌و كه‌شه‌ی له‌دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دروست بووه، یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ په‌له‌كردن له‌گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌روه‌ها بۆ گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتن له دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به به‌شداریكردنی لایه‌نه كوردییه‌كان له حكومه‌تی داهاتوی عێراقدا.