دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

بەرگریی شارستانیی سۆران هۆشداریی لەبارەی لافاو دەدات

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەهۆی پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆدا، داوا لە هاووڵاتیان دەکات سەردانی ناوچە شاخاوییەکان و قەراغ ڕووبارەکان نەکەن.

ئەمڕۆ شەممە، بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران رایگەیاندوە؛  بەهۆی پێشبینەکانی کەشناسی لە هەرێمی کوردستان، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێشبینی ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین دەکرێت.

ئاماژەیان بەوەکردوە؛ بۆ ئەوەی هەمووان پارێزراوبن، داوا لە هاووڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەن بۆ کاری پێویست نەبێت سەردانی ناوچە شاخاویەکان نەکەن، خۆیان بەدوور بگرن لە قەراغ روبارەکان و ئەو دۆل و نشێوانەی کە ساڵانە مەترسی لافاو و کۆبونەوەی ئاویان لێ دەکرێ.

لەبدرەنگانێکی شەوی رابردوەوە شەپۆلێک بارانبارین تەواوی هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە و بە گوێرەی  پێشبینییەکانی کەشناسیش، بەردەوام دەبێت و لە دوا نیوەڕۆی ئەمرۆوە لە هەندێک ناوچە بارانی بەخوڕ دەبارێت و هەورەتریشقە رودەدات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP