هەرێم نیوز
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم دوا مۆڵەت دەداتە ئەو هاووڵاتییانەی تا ئێستا پسووڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنیان پڕ نەکردووەتەوە مۆڵەتی پێنج ڕۆژی بۆ داناون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “ئەو هاووڵاتییانە ئاگادار دەکەینەوە کە تا ئێستا پسوڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنیان پڕنەکردوەتە، دەتوانن تا 20ی ئە،م مانگە خۆیان تۆمار بکەن بێ بەرامبەر، چونکە دوای 20ی ئەم مانگە خزمەتگوزاری بێ بەرامبەر نامێنێت.
ڕۆژی دووشەممە، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، بۆ ماوەی 10ڕۆژ جارێکی دیکە دەرگای نوێکردنەوەی پسوولەی خۆراک بۆ فۆڕمی ئەلیکترۆنی کرایەوە، ئەمەش وەک هەلێکی کۆتاییە بۆ ئەو هاووڵاتییانەی تا ئێستا فۆڕمەکەیان پڕ نەکردووەتەوە.
نەوزاد شێخ کامیل جەختی کردەوە، ئەمە دەرفەتێکی نوێیە و گوتی: "بۆ هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان، لە 10ـی تشرینی دووەم، تاوەکو 20ـی تشرینی دووەم، مۆڵەت دراوە." ئەو سەدا13ی هاووڵاتییان کە ماون، دەتوانن لەم ماوەیەدا و بە خۆڕایی سەردانی ئەپلیکەیشنەکە بکەن و فۆڕمە ئەلیکترۆنییەکە پڕ بکەنەوە بۆ ئەوەی لە وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە بێبەش نەبن.