هەرێم نیوز
تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌سه‌ده تێكه‌ڵی پێكهاته‌ی سوریای نوێ ده‌كریت و ده‌شڵێت، ئێستا سوریا هاوكارێكی كارامانه له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش، سوپای پاسداران، حه‌ماس و حزبوڵادا.
تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس له‌باره‌ی سه‌ردانه مێژوییه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی كاتیی سوریا بۆ كۆشكی سپی و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا شه‌رع پابه‌ندیی خۆی ده‌ربڕی بۆ په‌یوه‌ستبونی سوریا به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش كه ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی مێژوییه‌و وا ده‌كات سوریا له سه‌رچاوه‌ی تیرۆره‌وه ببێته هاوبه‌شێك بۆ دژایه‌تی تیرۆر.
تۆم باراك جه‌ختیشی كردۆته‌وه، ئێستا دیمه‌شق به‌شێوه‌یه‌كی كارا هاوكارمانه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش، سوپای پاسدارانی ئێران، حه‌ماس، حزبوڵا و تۆڕه تیرۆریستییه‌كانی دیكه و هه‌روه‌ها ده‌بێته هاوبه‌شێكی پابه‌ند به هه‌وڵه جیهانییه‌كان بۆ بونیادنانی ئاشتی.
نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، له كۆبونه‌وه‌ی به‌دواداچونی سێقۆڵی نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، توركیا‌و سوریادا، روخساره‌كانی قۆناغی داهاتومان كێشان له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان ئه‌مریكاو توركیا‌و سوریادا كه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی پێداوه پێكدێن له‌مانه: تێكه‌ڵكردنی هه‌سه‌ده به پێكهاته‌ی ئابوریی و به‌رگریی و مه‌ده‌نیی سوریای نوێ، پێناسه‌كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-سوریا-ئیسرائیل، به‌هێزكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه پاڵپشته بۆ ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا تۆم باراك هێمای بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شێك له سزا قورسه‌كانی سه‌ر سوریا كردوه له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ دیداری تره‌مپ و شه‌رعداو وتویه‌تی، هه‌نگاوی داهاتو ئه‌وه‌یه كه ده‌رفه‌تێكی راسته‌قینه بدرێته سوریا ئه‌ویش به هه‌ڵگرتنی ته‌واوی سزا قورسه‌كانی یاسای قه‌یسه‌ر.