هەرێم نیوز
فڕۆکەیەکی سەربازی تورکیا بە 20 سەرنشینەوە لە نزیک سنووری ئازەربایجان لە خاکی جۆرجیا کەوتە خوارەوە و زانیارییەکان باس لە گیانلەدەستدانی هەموو سەرنشینەکان دەکەن.
یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و دەڵێت: "هۆکاری رووداوەکە تەکنیکی بووە، تیم ڕاسپێردراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و هێنانەوەی تەرمەکان و پاشماوەی فڕۆکەکە.
فڕۆکەکە بارهەڵگری سەربازی بووە، لە کاتی ئەرکدا بووە و لە جۆری سی پێشکەوتووە، لە سنووری نێوان جۆرجیا و ئازەربایجان ئەرکی ئەنجامداوە و لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ تورکیا کەوتووەتە خوارەوە.
هاوکات ئاژانسی "ئه‌سۆشیتد پرێس" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی جۆرجیا و ئازه‌ربایجان ئاماژه‌یان داوه كه پێیان وایه ئه‌وانه‌ی له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا بوون، سه‌رجه‌میان گیانیان له ده‌ست داوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رای گه‌یاند، فڕۆكه‌ی جۆری "سی 130" له ئازه‌ربایجان فڕیوه و ویستوویه‌تی بگه‌ڕێته‌وه بۆ توركیا، له گه‌ڕانه‌وه‌یدا له جۆرجیا تێكشكاوه. له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا 20 سارباز هه‌بوون، هه‌ندێكیان له تیمی فڕۆكه‌كه بوون، دوای ئیوه له جۆرجیا تێكشكاوه، تا ئێسته‌یش گه‌ڕان به‌دوای قوربانییه‌كان به‌رده‌وامه.