دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 1 هەفتە

"پێش کۆتایی هاتنی سەرۆکایەتی ترەمپ دەبێت ڕژێم لە ئێران بڕوخێنرێت"

هەرێم نیوز

دەزگای ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئیسرائیل بە پشتبەستن بە سەرچاوەکان ڕاپۆرتی دا کە ئێران بەرنامەی خۆی بۆ دروستکردنی مووشەکی پێشکەوتوو دەستپێکردووەتەوە و ئیسرائیل لە نزیکەوە چاودێری چالاکییەکانی دەکات.

میدیای ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، پێش کۆتایی هاتنی سەرۆکایەتی ترەمپ دەبێت ڕژێم لە ئێران بڕوخێنرێت.

ئاستی گرژی و هەستیاری نێوان ئێران و ئیسرائیل زیادی کردووە و ئەمڕۆش ڕۆژنامەی ئەمریکی ئاماژەی بەوە کرد هەڵگیرسانەوەی جەنگی هەردوولا حەتمیە و تەنیا لەسەر پرسی کات وەستاوە.

بەوپێیەی ئێران دامەزراوەیەکی دیکەی ئەتۆمی دروست کردووە، لەگەڵ ئەوەشی کە دەڵێن یۆرانیۆمە پیتێندراوەکانی لە ژێر داروپەردووی دامەزراوە ئەتۆمییەکانە کە ئەمریکا بۆردوومانی کرد، بەڵام ئیسرائیل لێی بەگومانە.

ئیسرائیل باوەڕی وایە ئێران یۆرانیۆمە پیتێندراوەکانی گواستووەتەوە بۆ ناوچەیەکی سەلامەت و نهێنی.

جیا لەمانەش پرسی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا تا دێت لە بنبەست نزیکتر دەبێتەوە. ئێران ڕازی نابێت پیتاندن بەتەواوەتی وازلێبهێنێت و دەستبەرداری مووشەکەکانی، کە ئەم دوو مەرجە هێشتا ئەمریکا پێداگری لەسەر دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP