ههەرێم نیوز
فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پارتی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرۆكی یەكێتی هاتووەتە سەر ماڵی حازر، وتیشی، سەرۆكی یەكێتی لەدوایین رۆژی هەڵمەتی هەڵبژاردن سنوری بەزاند.
فازڵ میرانی وتی، تا ئێمە لە عێراق بین عومقی ستراتیژی ئێمە عێراقە.
میرانی وتی، من لەبری ئەوانەی دامەزرێنەی یەكێتی بم شەرم دەكەم بافڵ تاڵەبانی سەرۆكم بێت. وتی، ئەوان لە 63 سواری دەبابە بوون.
بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پارتی جەختیكردوەتەوە، با قەبری یەك هەڵنەتەكێنین، چونكە هەڵیتەكێنین هەموو شت دەردەكەوێت.
لەبارەی دواین لێدوانەکانی بافڵ تاڵەبانی، وتی، سەرۆكی یەكێتی شتی لەخۆی زیاتر دەوت بابی ئەوەی نەوتووە، سەركردەكانی یەكێتی بۆ ناڵێن ئەو قسانە مەكە.
فازڵ میرانی وەک ئاماژەیەک بۆ کودەتای 8ی تەمووز لەل؛یەن بافڵ تاڵەبانیەوە بۆسەر لاهوری شێخ جەنگی ئامۆزای وتی، سەركردایەتی ئێستای یەكێتی بە ئینقلاب هاتوون
وتیشی، ئەوان فڕۆكەخانەی سلێمانیان بەداخستندا ئێمە كردمانەوە
فازڵ میرانی رەخنەی ئاستی قسەکردنی سەرۆکی یەکێتی گرت و وتی ، خەڵكی پێگەیشتوو شەرم دەكەن گوێ لە بافڵ تاڵەبانی بگرن
میرانی روو لە بافڵ تاڵەبانی وتی، ئەگەر ئیحترامی بابی خۆت بگری باسی بابی من ناكەیت، لە 16ی ئۆكتۆبەر چیان كرد، كوا كەركوك و خانەقین و شەنگال.
فازڵ میرانی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، وتی، ئێستاش دەتوانین حكومەت پێكبهێنین بەبێ یەكێتی