دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لە بەغدا نیو ملیار دەدزێت و لە هەولێر دەستگیردەكرێت

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی ڕایگەیاند كە بڕی 500 ملیۆن دیناری عێراقی لە شاری بەغداد دزیوە و پاشان هەڵاتوە بۆ شاری هەولێر بەمەبەستی خۆحەشاردان.

ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە فەرمانی دادوەر تۆمەتبار (أ، ن، ع)ـیان دەستگیرکرد کە لەشاری بەغدا هەڵساوە بە ئەنجامدانی تاوانێکی دزیکردنو بڕی 500 ملیۆن دیناری عێراقی لە ماڵی هاوڵاتیەک.

ئاماژی بەوەشكرد، تۆمەتبار بە مەبەستی خۆحەشاردانی هەڵاتوە بۆ شاری هەولێر، دوای ئاگادار کردنەوەی هێزەکانیان لە ماوەیەکی کورتدا شوێنی تۆمەتبارەکە ئاشکرا کرا و دەستگیر کرا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی ئاسایشی هەولێر، دەستیان بەسەر 40 هەزار دۆلاری ئەمریكیدا گرتوە کە تۆمەتبار لە دینارەوە ئاڵوگۆڕی کردبو بۆ دۆلار.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP