دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

دوای زیاتر لە دوو مانگ کەناڵی زووم دەست بە پەخش دەکاتەوە

هەرێم نیوز 

دوای زیاتر لە دو مانگ راگرتنی پەخشی کەناڵی زوم، بڕیارە كەناڵەكە کاتژمێر 9:00ـی ئەمشەو كەناڵەكە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی دەستپێبکاتەوە و سەنتەری میترۆش داوا دەكات "دامەزراوەکانی حکومەت بەگوێرەی یاسا بەرکارەکان، مامەڵەی لەگەڵدا بكەن".

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، پەیجی فەیسبوکی فەرمی کەناڵی زوم بڵاویکردەوە، ئەمشەو کاتژمێر 9:00 پەخشی کەناڵی زوم دەستپێدەکاتەوە.

لایخۆیەوە سەنتەری میترۆ هەواڵەكەی پشڕاستكردەوە و ڕایگەیاند، هەواڵی دەسپێکرنەوەی کەناڵی  زوم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆشحاڵی کردن، هیوادارن سەرکەوتوبن لە کارەکانیدا. 

سەنترەی میترۆ لە ڕاگەیەندراوەكەیدا دەشڵیت، "داو دەکەین مامەڵی دامەزراوەکانی حکومەتیش لەگەڵیاندا بەپێی یاسا بەرکارەکان بێت، وەک کەناڵێکی مۆڵەتپێدرا لە عێراق و هەرێمی کوردستان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت".

كەناڵی زوم خاوەندارێتییەكەی بۆ كۆمپانیای معادن زەهەبی دەگەڕێتەوە كە رۆژنامەنوس هێمن مەحمود خاوەنیەتی و هەر خۆی بەڕێوەبەری كەناڵەكەیە، كە لەعیراق و هەرێمی كوردستان مۆڵەتی كاركردنی هەیە، هەروەها لاهوری شێخ جەنگیش پشتیوانی دارایی كەناڵەكەی دەكرد، بەڵام لەكاتی ڕوداوەكانی لالەزارەوە پەخشی كەناڵەگە ڕاگیرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP