هەرێم نیوز
ئەمەریکا ڕێگە نادات گروپە قەدەغەکراوەکان لە حکومەتی داهاتووی عێراقدا بن و وەزیری دەرەوەی عێراقیش رایدەگەیەنێت، نابێت بابەتەکە لەبەرچاونەگیرێت.
فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپیکەوتنێکی میدیاییدا رایگەیاند، لە حکومەتی نوێی عێراقدا هەندێک گۆڕانکاریی دەبینرێت و ڕێگە بە بەشداریی هەندێک گروپی قەدەغەکراو نادرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەمەریکا شەش گروپی عێراقیی وەک تیرۆرست دەستنیشانکردوە، ئەو گروپانە بەهیچ جۆرێک نوێنەرایەتییان لەنێو حکومەتی داهاتووی عێراقدا نابێت و ناتوانن بەشداربن.
فوئاد حسێن دەشڵێت، کە نابێت بابەتەکە بە هەند وەرنەگیرێت و پێوسیتە لەپێناو پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی عێراق بەتەواوەتی پرسەکە لەبەرچاوبگیرێت، بەو جۆرەش دەستەبەری پەیوەندیی سەرکەوتوو دەکرێت بۆ عێراق لەگەڵ تەواوی وڵاتان.
ئەمەریکا ئەو گرووپانە بەوە تۆمەتبار دەکات، کە پەیوەندییان لەگەڵ حکوومەتی ئێران هەیە، هەروەها لە لایەن ئەو وڵاتەوە ئاڕاستە دەکرێن و بەکاردەهێندرێن.
فوئاد حوسێن، باسی لەوەشکردووە، ئێستا لەم دۆخەدا هۆشدارییەکانی ئەمەریکا نازانرێت بۆ چیە و مەبەستیان چیە، بەڵام ئاشکرایە ئەمەریکا هەڵوێستی چۆنە بەرانبەر بەو گرووپە چەکدارانە.
ئەم قسانەی فوئاد حوسێن لە بارەی هەڵوێستی ئەمەریکا سەبارەت بە گرووپە چەکدارەکانی عێراق لە کاتێکدایە کە 21ی مانگی ڕابردوودا، تۆمی پیگۆت، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرای کردبوو، کە مارکۆ ڕوبیۆ بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە و جەختی لە چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکان کردووهتهوه و به سوودانی ڕایگەیاندووه، ئەو گرووپانە بوونەتە هۆی لاوازکردنی سەروەریی عێراق و هەڕەشەن بۆ سەر ژیان و بازرگانانی ئەمەریکی و عێراقی.