هەرێم نیوز
سودانی رایدەگەیەنێت، بانگەواز لە گەلەكەمان دەكەین لە هەرێمی كوردستانی عێراق، لە هەولێرو سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا بكەن.
و دەنگی عێراقییەكان ئایندەیە، بە ئازادی خۆتان ئایندەی خۆتان هەڵبژێرن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سەرۆک وەزیرانی عێراق وتارێكى به بۆنه‌ى كۆتایى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن پێشكه‌ش كرد و دووپاتى كرده‌وه كۆمسیۆن هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانى ته‌واو كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگدان له واده‌ى خۆى به‌ڕێوه بچێت.
سوودانى هانى هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌دات به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و ده‌ڵێ، "ئه‌و هه‌ڵبژاردنه موڵكى گه‌له و ده‌نگى ئێوه بنه‌ماى پرۆسه‌ى دیموكراتییه و ئێوه خاوه‌نى بڕیارن، بۆیه داوا له هه‌مووتان ده‌كه‌م ئازادانه و هۆشیارانه و به به‌رپرسیارییه‌وه ئه‌و مافه‌ى خۆتان به‌كاربهێنن".
بڕیاره 11ى ئه‌م مانگه "سێشه‌مى داهاتوو" پرۆسه‌ى ده‌نگدانى گشتى بۆ خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه بچێت.