هەرێم نیوز
بەگوێرەی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، كۆشكی سپی مه‌ترسیدارترین ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئاراسته‌ی عێراق كرد و پسپۆڕێكی ئه‌منی و ستراتیژییش ده‌ڵێت ره‌نگه ئێران به‌ئامانج بگیرێت.
رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت له‌هه‌واڵێكیدا بڵاویكردوه‌ته‌وه؛ دوای دوو رۆژ له‌دڵنیاكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غداو واشنتۆن، له‌نوێترین پێشهاتدا ئه‌مریكا كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه به‌م نزیكانه وڵاته‌كه‌ی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیی له‌ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌گه‌ر گروپه چه‌كداره‌كانی عێراقیش كاردانه‌وه‌یان هه‌بێت ئه‌وا وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی توندی ده‌بێت.
لایخۆشیه‌وه موخه‌له‌د حازم – پسپۆڕی ئه‌منی و ستراتیژی به‌رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندوه، ئه‌مریكا سه‌رقاڵی رێوشوێنی سه‌ربازییه له‌ناوچه‌كه‌داو ره‌نگه ئێران به‌ئامانج بگیرێت.