هەرێم نیوز
نوری مالیکی، ڕایدەگەیەنێت "ئامادەم خۆم بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی داهاتوو کاندید بكەم، ئەوەش بەندە بە دیدگای چوارچێوەی هەماهەنگی، دەشڵێت، سەرۆک وەزیرانی داهاتوو دەبێت لە چوارچێوەی هەماهەنگی بێت".
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، "دەستنیشانكردنی سەرۆک وەزیران پەیوەیست نییە بە ئاستی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردن و ئامادەیشم بۆ خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بۆ ئەوە بووە گوڕوتین بد ەم بە هەڵبژاردنەكان".
مالیکی دەڵێت: "ئەوە خەیاڵە پێمان وایە بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک وەزیران پەیوەستە بە ژمارەی کورسییەکانيەوە، پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو قورس دەبێت، هەڵوێستی پتەوی ئێمەو پشتیوانی مەرجەعییەتی ئاینی بووە هۆی دوورخستنەوەی ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنەکان، کەسانێک هەن گرەو لەسەر گەڕانەوە بۆ چوارچێوەی یەكەمی تائیفی دەکەن".
ئاماژەی بەوەش کرد: "پارەی دەوڵەت بە شێوەیەکی بەرفراوان خراپ بەکارهێنراوە لە هەڵبژاردنەکاندا، داوای روبەڕوبونەوەی بەكارهێنانی ماڵی گشتی دەكەم، هیچ بڕیارێک لە چوارچێوەی هەماهەنگی نییە، کە پێنج ساڵ لەمەوبەر لە ماڵەکەم دامەزرا، بۆ سنوردارکردنی ماوەی سەرۆکایەتی حکومەت، هەموو لایەک بیر لە درێژەدان بە چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەنەوە، چونکە ئەزمونێکی سەرکەوتووە".
جەختی لەوەش کردەوە، رێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا مەترسیدارترین رێککەوتنە لە ناوچەکە، داوادەكەم پەیوەندی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بپچڕێنن و سوپاو حەشد پێویستیان بە رێكخستنەوە هەیە.
ڕایگەیاند: ئەم خولەی ئێستای پەرلەمانی عێراق شکستخوارد بوو، پەرلەمانی داهاتوو هاوشێوەی پەرلەمانی ئێستا نابێت و هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان پەیوەستە بە سوننەكان.
ئەوەشی خستەڕوو: ئەستەمە بۆ سەرۆک وەزیرانی داهاتوو چارەسەری دۆخی دارایی بکات، ئەگەر ئەرکی پێکهێنانی حکومەتم پێ بسپێردرێت یەکەم بڕیار کە دەیدەم ، دامەزراندنی كۆمەڵێك لیژنەی چالاك دەبێت بۆ لێپرسینەوە لە هەر کەسێک کە گومانی گەندەڵی لێبکرێت.